Dildar Baykan,Ramal Abdullah Mahmood
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2018
نیویۆرك – AA
به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاندیدكردنی دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی واشنتۆن دی سی، برێت كاباناوگ بۆ ئه‌ندامێتی دادگای باڵای ئه‌مریكا كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ده‌ستدرێژی سێكسی ئه‌نجام دابێت له واشنتۆن و نیویۆرک خۆپیشاندان ئه‌نجام درا.
خۆپیشاندانه‌كان دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاندیدكردنی دادوه‌ری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی واشنتۆن دی سی، برێت كاباناوگ بۆ ئه‌ندامێتی دادگای باڵای ئه‌مریكا كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ده‌ستدرێژی سێكسی ئه‌نجام دابێت له ئه‌مریكا به‌رده‌وامن.
سه‌دان كه‌س كه زۆربه‌یان ئافرەت بوون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌به‌رده‌م تاوه‌ری تره‌مپ لە نیویۆرك گردبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران دروشمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌یان ده‌گوته‌وه و پانكارتهكانی "متمانه‌تان به ژنان هه‌بێت"، "بێده‌نگكردن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه" و "نه‌خێر بۆ كاباناوگ" بهرزكردبووهوە.
خۆپیشانده‌ران داوایشیان ده‌كرد خه‌ڵك به ده‌م داواكاری قوربانیان ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كانه‌وه بێت.
له خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌م كۆنگرێس-یش له واشنتۆن سه‌دان كه‌س داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌كرد.
له ئاكامی ئه‌و گرژیانه‌ی له خۆپیشاندانه‌كاندا كه‌وته‌وه زیاتر له ٣٠٠ كه‌س ده‌ستگیركراون کە ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی ئێمی سیچمهر-یش یه‌كێكه له‌و ده‌ستگیركراوانه.