Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ وڵاته‌كه‌ی "ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتمانیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر"ی په‌سه‌ندكردووه، رایگه‌یاند "له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیی مندا ئه‌مریكا ئاستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری به‌رزكردووه‌ته‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ "ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر" كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه په‌یوه‌ندییداره‌كانی وڵاته‌كه‌وه ئاماده‌كراوه، په‌سه‌ندكرد.
له راگهیهنراوێكیشدا كه سه‌باره‌ت به ستراتیژه نوێییه‌كه‌ی وڵاتەکەی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ترەمپ رایگه‌یاندووه "له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیی مندا ئه‌مریكا ئاستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری به‌رزكردووه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانماندا له هاوپه‌یمانان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو داعشمان له عێراق و سووریا له‌ناوبرد. هه‌روه‌ها له‌و رێككه‌وتننامه زۆر خراپه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئه‌نجامدرابوو، كشامه‌وه كه رێگریی له سوپای پاسداران و داورودهستهكانیان ده‌كات هاوكاریی دارایی به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی كرده‌وه خراپه‌كانی ئێران له جیهاندا پێشكه‌ش بكه‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌بواری به‌رگرییدا و به‌مه‌به‌ستی دووباره پێكهێنانه‌وه سوپای وڵاته‌كه‌مان، بوودجهیهكم ئاماده‌كرد".
دوایین "ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر" له ئه‌مریكا له لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته، باراك ئۆباماوه له ساڵی ٢٠١١دا واژووكرابوو.
تره‌مپ به‌تایبه‌تیی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و زمانه تونده‌ی له ستراتیژه نوێیه‌كه‌دا له‌به‌رامبه‌ر ئێران به‌كارهاتووه.
هه‌ریه‌ك له مادده‌كانی "دابه‌زینه خواره‌وه بۆ سه‌رچاوه ئایدۆلۆژییه‌كانی تیرۆریستان، دوورخستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌و سه‌رچاوانه‌ی پشتیوانی‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، مۆدێرنكردنی ئامڕازه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، پارێزگارییكردن له ژێرخانی ئه‌مریكا و ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌شه‌كردنی، رێگرییكردن له رادیكاڵبوون، رێگرییكردن له چوونه نێو ریزه‌كانی گرووپە تیرۆریستییه‌كان و زیادكردنی خاڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا" ئه‌و ماددانه‌ی ستراتیژهكهن كه زۆرترین باسیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.