نیویۆڕک
لەگەڵ گوتنەوەی دروشم لەدژی بەشار ئەسەد، خۆپیشاندەران لەبەردەم بارەگای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین بوکەڵەی پەڕۆینیان وەکو سیمبوڵی کوژراوانی کیمیاییباران بەرزکردبووە.
خۆپیشاندەران ھەر لەو شوێنەدا نوێژیانکرد بۆ کوژراوەکانی دوێنێی سوریاو بەگوتنەوەی دروشم بانگەوازیانکرد " ئەسەد بوەستە
ئامینە ماسری یەکێ بوو لەبەشدارانی خۆپشاندەرانەکە گوتی " ھیچ لایەنێک نەیتوانیوە دوایی بەخوێنڕێژیی بێنێ لەسوریا، کەواتە ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ ھیچ کاریگەرییەکییان نییە ".