ئانادۆڵو
یوڤاڵ ستەینتز وەزیری ھەواڵگری ئیسرائیل لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل دڵنیایە سوپای ئەسەد چەکی کیمیایی بەکارھێناوەو ئەوەش یەکەمجاری نییە ئەو کارە بکات .
یوڤاڵ لەبایەخی ھەڵوێستی ئەو وڵاتانەی کەمکردەوە کە سەرکۆنەی رووداوەکەیانکردووە، لەوبارەیوە گوتی " سەرکۆنە کردنی کۆمەڵ کوژییەکانی رژێمی ئەسەد لەلایەن ھەر دوڵەتێکەوە بێ، دوو ڕووییە چونکە تا ئێستا ھیچ دەوڵەتێ ھەنگاوێکی نەناوە بۆ وەستاندنی رەشەکوژییەکانی سوپای ئەسەد".
وەزیری ھەواڵگیریی ئیسرائیل زیاتر گوتی " بەدواداچون و پشکنینی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چەکی کیمیایی لە سوریا، شتێکی گاڵتەجاڕانەیە ، بۆچی ھیچ لایەنێک ناپرسێتەوە باشە ئەسەد چەندین مانگە لەلایەن کێوە پڕچەک دەکرێ تا ئەو ھەموو خەڵکەی سوریا بکوژێت؟ شتێکی ئابڕوو بەرانەیە ئێستا بێ و بڵێی لێکۆڵینەوە دەکەین لە چەکی کیمیایی".