Rewa Mahmut Hasan,Hemın Othman Mohammed
02 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2017
نیویۆرک AA
لە ئەمریکا خۆپیشاندان و پرۆتیستۆكردنی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی رێگری کردن لە چوونە ناوەوەی هاوڵاتی ٧ وڵاتی زۆرینە موسوڵمان بۆ ناو ئەمریکا درێژەی هەیە.
لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک، مێلیسا مارک ڤیڤەرتیۆ لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی پشتگیریان لە کۆبوونەوە جەماوەریەکان کرد و لە گوتەیەکیدا بۆ بەشداربووان بڕیارنامەکەی ترەمپی نا لۆژیکی لەقەڵەمدا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بڕیارنامەیە لەسەر بنەمای ئیسلامۆفۆبیا سەرچاوەی گرتووە.
لە کۆبوونەوەکەدا چەندین دروشمی هاوشێوەی "دوژمنایەتی نییە، ترس نییە، بەخێربێن بۆ ئەمریکا ئەی کۆچبەران، فاشیست، جوداخواز، پر لە نەفرەت، دیوار دروست مەکە پرد دروست بکە" بەرز کرابوونەوە.
سه‌ره‌ڕای ساردی كه‌شوهه‌وا له شیكاگۆ، خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ له ناوه‌ندی شاره‌كه كۆبوونه‌وه و پرۆتێستۆی بریاره‌كه‌ی تره‌مپیان كرد.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه له‌لایه‌ن ریكخراوی به‌ناو "هاوپه‌یمانی دژ به فشاری ره‌گه‌زپه‌رستی و سیاسی" رێكخرابوو، تیایدا ریكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی موسوڵمان پشتیوانیان كرد.
هه‌روه‌ها له زانكۆی كۆنیتیكت، به رابه‌رایه‌تی خوێندكارێكی ئه‌مریكی موسوڵمان به‌ناوی ئیسرا قوڕه‌یش خۆپیشاندان دژ به تره‌مپ رێكخرا.
هاوكات له پۆرتلاند و لۆس ئانجلس، خۆپیشاندان دژ به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ.