Recep Şakar,Hemın Othman Mohammed
02 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2017
مێلبۆرن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌باره‌ت به‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا، ماڵكۆڵم تێرنبۆڵ ئه‌نجامیدا رایگه‌یاند: "ئه‌وه خراپترین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بوو كه تا ئیستا ئه‌نجاممداوه".
ورده‌كاری په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا تێرنبۆڵ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه ئاشكرابوو كه حكوومه‌تی ئوسترالیا له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما واژووی كردووه له‌باره‌ی نیشته‌جێكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ناوه‌نده‌كانی ده‌ستگیركردن له ئوسترالیا راگیراون.
به‌پێی هه‌واڵێكی راگه‌یاندنی ئوسرالیا، كه به پشت به‌ستن به رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی تێرنبۆڵ و تره‌مپ كه بڕیاربوو نزیكه‌ی كاتژمێرێك بخایه‌نێت، به‌هۆی توڕه‌بوون و داخستنه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه‌وه له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه ته‌نیا 25 خوله‌كی خایاندووه.
لە هەواڵەکە ئاماژه به‌وه‌ش كراوە كه هه‌مان رۆژ تره‌مپ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ چوار سه‌ركرده‌ی جیهانی ئه‌نجامداوه كه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتینیان له‌نێودابووه، به‌ڵام تره‌مپ رایگه‌یاندووه كه په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تێرنبۆڵ خراپترین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بووه كه تا ئێستا ئه‌نجامی داوه.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شكرا كه تره‌مپ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به "خراپترین رێككه‌وتن تا ئێستا" ناوزه‌ندكردووه و گوتوویه‌تی "ئه‌و كه‌سانه‌م ناوێت".
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا تێرنبۆڵ، هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی بۆ په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ نه‌بوو.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له كانبێرای پایته‌ختی سازكرابوو، تێرنبۆڵ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه "راستگۆیانه، دروست و تایبه‌ت" بووه و سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی وه‌ڵامی هیچ پرسیارێكی نه‌دایه‌وه.
له‌سه‌ر پێداگری رۆژنامه‌نووسان و پرسیاركردنیان له‌و باره‌یه‌وه، تێرنبۆڵ باسی له‌وه كرد كه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بینیوه و، دووپاتی كرده‌وه كه هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی بۆی نابێت و، گوتی: "گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆك و كۆشكی سپی ئاماژه‌یان بۆ كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ به منی گوت، ده‌توانم بڵێم كه رێككه‌وتنی نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ران كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما واژۆكراوه به‌رده‌وامه".
ئوسترالیا، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌ستگیریان ده‌كات له ناوه‌نده‌كانی ده‌ستگیركردنی دوورگه‌ی مانوس له پاپوا نیو گینیا و، کۆماری ناورو وڵاتی سه‌ر زه‌ریای ئارام رایانده‌گرێت. ساڵی رابردووش له‌گه‌ل حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما رێككه‌وتنێكی واژووكرد بۆ ناردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه بۆ ئه‌مریكا.
رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌لایه‌ن رای گشتیی ئوسترالیاوه به ئه‌رێنی داده‌نرێت، به‌ڵام كاتێک تره‌مپ بووه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ده‌ستكرا به به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی رێككه‌وتنه‌كه.