Sinan Doğan
01 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2021
بۆگۆتا – AA
لەو خۆپیشاندانانەی کە لە ٢٨ی نیسانەوە تا ئێستا لە کۆلۆمبیا دژبە حکوومەتی ئەو وڵاتە درێژەیان هەیە، ٤٨ کەس کوژراون کە یەکێکیان پۆلیسە.
بەپێی دوایین راپۆرتی نووسینگەی ئەمینداری سکاڵاکان لە کۆلۆمبیا کە سەبارەت بەو خۆپیشاندانانەی کە ٣٣ رۆژە بەردەوامە بڵاویکردووەتەوە ، تا ئێستا ٤٨ کەس کوژراون کە ٢٠ حاڵەتیان راستەوخۆ پەیوەندییان بە خۆپیشاندانەکانەوە هەبووە.
هەروەها بەپێی ئاماری رێکخراوە سەربەخۆکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کۆلۆمبیا، لەو خۆپیشاندانانەی کە بە مانگرتنی نیشتمانیی دژبە چاکسازییەکان لەبواری باج دەستیان پێکردووە، ژمارەی ئەوکەسانەی کوژراون زۆر لە سەروو ئەو ژمارەوەیە کە راگەیەندراوە.
لە لایەکی دیکەوە، لەگەڵ کەمبوونەوەی ژمارەی خۆپیشاندانەکان، خوێندکاران لە بۆگۆتای پایتەخت بەردەوامن لەسەر رێکخستنی خۆپیشاندان.
بەبۆنەی تێپەڕبوونی یەک مانگ بەسەر خۆپیشاندانەکاندا لە ٢٨ی ئایاردا، لە سەرانسەری کۆلۆمبیا هەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان دژبە حکوومەت ساز کرد کە لە ئاکامدا، ١٣ کەس لە رووداوەکانی شاری کالی-دا کوژران، هەروەها لە بۆگۆتای پایتەخت ١٨٥ کەس و لە شاری مێدیلین-یش ١٦ کەس برینداربوون.
دوای ئەوەی سەرۆکی کۆلۆمبیا، ئیڤان دوکێ مارکیز لە ٢٨ی ئایاردا، لەگەڵ بەرپرسانی ناوخۆی شاری کالی گفتوگۆی کرد، سەرباز لە شەقامە گشتیی و گۆڕەپانەکانی شارەکەدا بڵاوەیان پێکرا.