Mustafa Deveci
25 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2020
قودس - AA
ھاووڵاتییانی فەلەستین لە کەناری رۆژئاوا دژ بە دروست کردنی کۆمەڵەی نیشتەجێبوونی جولەکەنشین خۆپیشاندانیان رێکخست و وەک ناڕەزایەتییەک ویستیان دار زەیتوون بنێژن.
دەستبەجێ ھێزەکانی ئیسرائیل لەڕێی گولەی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژەوە بڵاوەیان بە خۆپیشاندانەکە کرد.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان بەھۆی گازی فرمێسکڕێژەوە سێ فەلەستینی بریندار بوون و کەسانێکی زۆریش کەوتنە ژێر کاریگەری گازەکەوە.
جێی وەبیرھێنانەوەیە کەناری رۆژئاوا لە ساڵی ١٩٦٧ەوە لەژێر داگیرکاری ئیسرائیل-دایە و زیاتر لە ٢٥٠ کۆمەڵەی نیشتەجێبوونی جولەکەی تیادا دروستکراوە کە نزیکەی ٤٠٠ خێزانی جولەکەیان تیادا دەژی.
جولەکەکانی کەرتی رۆژئاوا گرفتی زۆریان بۆ ژیانی فەلەستینییەکان دروست کردوە و بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکانیش تەواوی ئەو کۆمەڵەی نیشتەجێبوونانە نایاسایین.