رۆژی سێشەممە (٢٤ی ئەیلول) فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەستبەکاربوونی ٣٢ تاکسی بۆ ھاتوچۆکردنی گەشتیاران لەناو فڕۆکەخانە راگەیاند.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر (تەلار فایەق) گوتی "پاش پیاچوونەوە بەکەموکوڕیی ناو فڕۆکەخانە لەڕووی خزمەتگوزاریی ھاتوچۆ، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی لەگەڵ کۆمپانیایەک تاکسی دابین بکەین بۆ گواستنەوەی گەشتیاران لەناوەوەی فڕۆکەخانە".
ھەروەھا تەلار رایگەیاند: بەپێی رێنمایی فرۆکەخانە گەشتیاران دەتوانن لەڕێی ئینتەرنێت و مۆبایل بەر لەگەیشتنیان بۆ فڕۆکەخانە ئۆتۆمبێل دابین بکەن، تاکسییەکانیش لەناو فڕۆکەخانەدا ئامادەن و کار ئاسانی بۆ گەشتیاران دەکرێ".