Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
28 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکادا کە بڕیارە سەبارەت بە تاوانی کوژرانی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقجی بەڕێوەبچێت، هەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ و وەزیری بەرگریی، جێمس ماتیس زانیاریی دەدەنە رۆژنامەوانان. هاوکات بەشداریی نەکردنی بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA)، گینا هاسپڵ لە دانیشتنەکەدا بووەتە هۆکاری درووستبوونی مشتومڕ.
دانیشتنەکەی ئەمڕۆ یەکەم دانیشتن دەبێت کە ئەنجوومەنی پیران بە شێوەیەکی راستەوخۆ زانیاریی و هەڵسەنگاندنەکانی بەردەستی لەگەڵ سیناتۆراندا هاوبەشی پێدەکات.
بەپێی ئەو هەواڵانەش کە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ناو کۆنگرێس بڵاوکراونەتەوە، هەریەک لە وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگریی بەناوی ئیدارەی ترەمپ-ەوە بەشداریی لە دانیشتنەکەدا دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنەکەدا لە پاڵ دۆسیەی تاوانی کوژرانی جەمال خاشقجی، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا-سعوودیە و دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە قەیرانی یەمەن تاوتوێ بکرێن.