Mohammed Baqi Hussein
18 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2017
قودس - AA
له كاتێكدا كاره‌كانی حكوومه‌تی ئیسرائیل بۆ سنوورداركردنی ده‌نگی بانگ له بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانی فه‌ڵه‌ستین به‌رده‌وامه، له ناحیه‌ی عیسهوییهی قودس، مناره‌یه‌ك به‌به‌رزی 73 مه‌تر دروستكرا.
سه‌دان هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی به‌شدارییان له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی مناره‌كه‌دا كرد و پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی ئه‌قسا، شه‌یخ عیكریمه سه‌بری له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "به‌رزیی مناره‌كه 73 مه‌تره و به‌رزترین مناره‌ی قودسه. دروستكردنی مناره‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خه‌ڵكی عیسهوییه و هه‌ندێك له خێرخوازه عه‌ره‌به‌كانی ناو ئیسرائیل بووه".
عیکرمە سه‌بری رایگه‌یاند مناره‌كه وهڵامێكێ گونجاوه بۆ هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌نگی بانگ و گوتی: "ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌توندی ده‌ستیان بهبانگهوه گردووه. هه‌موو فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌توندی پابه‌ندن به‌م ئایینه‌وه".
ئیسرائیل پڕۆژه بڕیارێكی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندنی بانگ له كاتژمێر 11:00ی شه‌و بۆ 7:00ی به‌یانی له بڵندگۆكانه‌وه ده‌ركردووه و له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی ئیسرائیل به 55 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 48 نه‌خێر په‌سه‌ندكرا.
بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه بڕیاره‌كه ببێته یاسا و بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پێویسته له دوو دانیشتنی دیكه‌ی په‌رله‌مانه‌كه‌دا په‌سه‌ند بكرێت.