Fahrettin İbrahim
19 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
لە دەنگدان لەسەر فۆتۆکانی پێشبڕکێی "فۆتۆکانی ساڵ"دا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی دەنگی بە ژمارەیەک وێنە دا.
ئاژانسی ئانادۆڵو وێنەی ئەو رووداوانەی کە لە ساڵی ٢٠١٩دا دەنگیان داوەتەوە، خستووەتە دەنگدانەوە.
لە کۆتایی دەنگدانەکەدا لە سێ بەشی جیاواز "فۆتۆکانی ساڵ" ھەڵدەبژێردرێن کە فۆتۆگرافەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە وڵاتە جیاجیاکاندا چرکاندوویانە.
لە دەنگدان لەسەر "فۆتۆکانی ساڵ"دا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی دەنگی بەچەند فۆتۆیەک دا.
سەفین دزەیی لە کاتاگۆری هەواڵ، دەنگی بە فۆتۆیەکی سەگێن سێزگین دا کە وێنەی ئەو رێوڕەسمەی گرتووە کە تیایدا دەروێشان بۆ رێزگرتن لە یادی مەولانا زیکر دەکەن. لەبارەی هەڵبژاردنی ئەم وێنەیە سەفین دزەیی گوتی: "ئەمە وێنەیەکی زۆر جوانە".
دزەیی هەروەها لە کاتاگۆری ژیان، دەنگی بە وێنەی بێچووە ژووشکێک دا کە ئۆزان ئەفەئۆغڵو چرکاندوویەتی.
لە کاتاگۆری وەرزش، فۆتۆی بەیتوڵڵا ئەرئۆغڵو کە بە زگماک هەردوو دەستی نییە و مەلەوانی دەکات، سەرنجی سەفین دزەیی بۆ لای خۆی راکێشا کە لە لایەن ئەرهان ئەلئالدی-یەوە چرکێنراوە و دەنگی پێدا.
شایەنی باسە "فۆتۆکانی ساڵ" بۆ یەکەمجار ئاژانسی ئانادۆڵو لە ساڵی ٢٠١٢دا ئەنجامیدا، ئەمساڵیش ٥١ فۆتۆی ھەڵبژێردراوە لەنێو ھەزارەھا فۆتۆ لە ھەریەک لە بەشەکانی "ھەواڵ"، "ژیان" و "وەرزش" لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیھان کە بە ژێرنووسی زمانی ئینگلیزی و تورکی خراونەتە دەنگدانەوە.
فۆتۆکان لە لایەن سەرنووسەرانی فۆتۆکانی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە دەست نیشانکراون و فۆتۆی رووداو و پێشھاتە گرنگە سیاسی و کۆمەڵایەتی و وەرزشییەکانی جیھانن.
بۆ بەشدارییکردن لە دەنگدان لە "فۆتۆکانی ساڵ" سەردانی "aa.com.tr/yilinfotograflari" بکرێت، دەنگدان تا رۆژی ٣١ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.