Qais Omar Darwesh Omar,Halime Afra Aksoy
29 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2021
به‌یت له‌حم– AA
له شاری به‌یت له‌حم كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو به‌رنامه بۆ ئه‌وه داندراوه ئه‌مساڵ یادكردنه‌وه‌ی نۆئێل به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه له ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ به به‌شدارییه‌كی سنووردار و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی به‌ڕێوه چوو.
ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان كراوه بۆ یادكردنه‌وه‌ی نۆئێل له شاری به‌یت له‌حم كه ده‌گوترێت حه‌زره‌تی عیسا له‌وێ له‌دایك بووه.
له‌و میانه‌یه‌دا چه‌ند رۆژێكه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی به‌یت له‌حم ده‌ستی كردووه به رازاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و دانانی داری كریسمیس له كڵێسای رۆژهه‌ڵات (مه‌هد) كه له‌لای كریستیانه‌كان یه‌كێكه له شوێنه هه‌ره پیرۆزه‌كانی جیهان.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی به‌یت له‌حم، ئه‌نتوان سه‌لمان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "به‌ره به‌ره گه‌شتیاری نێوده‌وڵه‌تیی له به‌یت له‌حم كه‌وتووه‌ته‌وه جموجۆڵ. هیوادارم له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژن، گه‌شتیاری زیاتر روو له شاره‌كه‌مان بكه‌ن".
فۆتۆگرافه‌ری گەشتیاریی، خالید موعتی كه ماوەی ١٠ ساڵە لە كڵێسای رۆژهه‌ڵات کاری وێنەگرتن دەکات رایگه‌یاند "له‌م رۆژانه‌دا گه‌شتیاران دێن بۆ به‌یت له‌حم. هیواخوازین گه‌شتیاری زیاتر روو له شاره‌كه‌مان بكه‌ن و كاره‌كان باش بڕۆن به‌ڕێوه".
