Sefa Şahin
09 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە دوو کەشتی دیکەی گواستنەوەی دانەوێڵە لە ئۆکرایناوە کەوتوونەتەڕێ.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، یەکێک لە کەشتییەکان ٦٤ هەزار و ۷۲۰ تۆن گەنمەشامی هەڵگرتووە و بەرەو کۆریای باشوور کەوتووەتە ڕێ، کەشتی دووەمیش پێنج هەزار و ۳۰۰ تۆن گوڵەبەڕۆژەی هاڕاوەی هەڵگرتووە و بەیانی ئەمڕۆ لە بەندەری چۆرنۆمۆرسک-ەوە بەرەو ئیستانبوڵ کەوتووەتەڕێ.
لە چەند کاتژمێری داهاتووشدا، پشکنینی ئەو چوار کەشتییە ئۆکرایناییە کۆتایی دێت کە شەوی رابردوو لە ئیستانبوڵ لەنگەریان گرت.