Shamal Numan Bakır
13 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2019
تاران - AA
سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئێران بڵاویانکردەوە کە دوو تەقینەوە، دوو کەشی نەوت هەڵگریان لە دەریای عومان کردووەتە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵیی فارس پشتبەستن بە ئاژانسی هەواڵیی "یونیوز" بڵاویکردەوە کە هێرشکراوەتە سەر دوو کەشتی نەوت هەڵگر لە دەریای عومان کە نەوتی خاوی ناوچەی کەنداویان دەگواستەوە.
بڵاویشیکردووەتەوە کە سەرچاوە خۆجێیەکان لە سوڵتاننشینی عومان رایانگەیاندووە کە گوێبیستی دوو تەقینەوەی گەورەی بەدوای یەک بوون لە دەریای عومان.
هاوکات ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێس بڵاویکردەوە، گرووپێکی بەریتانی بۆ سەلامەتی کەشتیوانی دەریاوانی دوای وریایی توندی کردووە دوای رووداوێکی نادیاریکراو لە دەریای عومان.