Muhammet İkbal Arslan,Hemın Othman Mohammed
13 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره، ئه‌لێكسی یهرهۆڤ رایگه‌یاند "هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێست و پێگه‌ی فیدراسیۆنی رووسیادا له‌باره‌ی سیستمی بەرگریی S-400، رووی نه‌داوه و روونادات".
ئه‌لێكسی یهرهۆڤ له گوتارێكیدا كه به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی رووسیا له ئه‌نقه‌ره پێشكه‌شی كرد، باسی له سیستمی به‌رگریی مووشەکی S-400 كرد كه رووسیا دهیفرۆشێت به توركیا.
باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره له دوایین به‌شی پێشوازیهكهدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به سیستمی به‌رگریی مووشەکی S-400 و گوتی: "هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێست و پێگه‌ی فیدراسیۆنی رووسیادا رووی نه‌داوه و روونادات له‌باره‌ی سیستمی به‌رگریی مووشەکی S-400. وه‌ك فیدراسیۆنی رووسیا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێن و به‌رپرسیارێتیمان به‌رامبه‌ر كۆماری توركیا هه‌ڵگرتووه. ئه‌وانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و هیچ گۆڕانكارییه‌ك شایه‌نی باس نییه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته پسپۆڕانی هه‌ردوو وڵات به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌نگین كار بكه‌ن. ورده‌كاری ئه‌وه‌یش بۆ من جێگه‌ی پرسیاره. كۆمه‌ڵێك له گرووپه ته‌كنیكییه‌كان ده‌چنه شوێنێك، هه‌موویان له ئه‌گه‌ردان. دووباره جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه رووسیا بهرپرسیاریتییهكانی به‌جێده‌گه‌یه‌نێت".