نیویۆرک
رێکخەری گشتی کاروباری بەپەلەی نەتەوەیەکگرتووەکان و جێگری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڤالەری ئامۆس لهبارهی رهوشی سوریا گوتی: "بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ سوریا پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەرکی خۆی جێبەجێ بکا، چونکە لە شاری حموس کە ئابلووقەی لە سەرە ٢٥٠ ھەزار کەس ههن. ئێمە سەرەڕای ھەموو ھەوڵدانێک توانیمان تەنیا 1400 کەس لەو شارە دەربخەین، پێش ١٤ مانگ نەتەوەیەکگرتووەکانم لە بارەی بارودۆخی حموسەوە ئاگادار کردبۆوه، ناتوانین بۆ دەرخستنی ١٤٠٠ کەسی دیکە ١٤ مانگ چاوەڕوان بین."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.