ئیسلام ئاباد
گوتەبێژی وەزیرستانی باشووری بزوتنەوەی تالیبان لە پاکستان کوژرانی مەسعود حەکیموڵا سەرۆکی بزوتنەوەی تالیبانی دووپات کردەوە.
بە گوێرەی سەرچاوە ھەرێمییەکان گوتەبێژی وەزیرستانی باشووری بزوتنەوەی تالیبان لە پاکستان مەولانا تارق ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی ھێرشێکی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئەمەریکا بۆ سەر پێگەیەکی چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە پاکستان؛ سەرۆکی بزووتنەوەکە حەکیموڵا مەسعود کوژراوە.
لەبارەی ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ بزوتنەوەی ناوبراو گوتی ئەنجومەنی شورای تاڵیبان ھێشتا بڕیاریان لەوبارەوە نەداوە، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەتەوە و
دوای وەرگرتنی بیروڕای گەورە فەرماندەکان ٢-٣ رۆژیتر ئەنجامەکە و ناوی سەرۆکی نوێ رادەگەیەنن.
مەولانا تارق ھەروەھا گوتی "فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئەمریکا لە فڕین بەسەر ھەرێمی ھۆزەکاندا بەردەوامن، ئەندامانی ئەنجومەنی شورا یشلەپێناو خۆپاراستندا بەردەوام لە جێگۆڕکێدان، لەبەرئەوە ھەڵبژاردن دوادەخرێ."