ئەستەنبوڵ
سەرۆکی پارتی کرێکارانی نوێی میسڕ (مەجدی ئەحمەد حسێن) ئاشکرایکرد کە شۆڕشی ٢٥ ی کانونی دووەم لە میسڕ نەگەیشتە ئامانجی خۆی و بە نێوەئامانج ماوەتەوە.
حسێن ئاشکرایکرد نێوەی سەرکەوتنی شۆڕشەکە پەیوەست بوو بە دوورخستنەوەی دەسەڵاتدارانی میسڕ لەدەسەڵات، بەڵام دواتر نەیتوانی سەرکەوتووبێت لە گۆڕینی سیستەمی وڵاتدا.
حسێن لە لێدوانێکدا بۆ AA گوتی " سوپا یاری لەگەڵ ئێمە کرد و دەست دەستیان پێکردین و وای پیشانداین کە دەسەڵاتیان رادەست دەکەنەوە، بەڵام ئەمەیان نەکرد و پاش سەرکەوتنی مورسی لە ھەڵبژاردنەکاندا، ھەموو ھەوڵەکانیان بۆ لەباربردنی دەسەڵاتی مورسی ئەنجامدا"
حسێن سوپای بە ئامادەکار و زەمینەساز بۆ کودەتا تۆمەتبارکرد و رایگەیاند: سوپا ھەندێ بەرەڵا و کەسانی دیکەیان ڕژاندە سەر شەقامەکان بەداخەوە کەسانی شوێنکەوتووی کەنیسەکانیش دوایان کەوتن."
ئەو سەرکردەیەی پارتی کرێکارانی میسڕی ھەروەھا گوتی " لەڕاستیدا سیسی ئەنجامدەری کودەتاکەنیە، بەڵکو ئیسرائیل و ئەمریکا لە پشت ئەو کارەوەبوون."
باسی لەوەشکرد ئەوان رێزی ھیچ ھەڵبژاردن و ڕیفراندۆمێک ناگرن و گوتی " لەکاتێکدا مورسی بەدەنگی لە سەدا ٦٠ ی خەڵک ھاتە سەر دەسەڵات، سوپا ڕێزی لەو ھەڵبژاردنە نەگرت کە ھەر خۆی ئامادەکاری بۆ کردبوو, ئیتر چ پێویست دەکات لە ئێستادا ئێمە ڕێز لەو ھەڵبژاردنە بگرین کە ئەنجام دەدرێ."
حسێن باسی لەوەشکرد ڕژێمی موبارەک قەدەغەی خستبووە سەر پارتەکەیان و دوای شۆڕشی ٣٥ ی کانونی دووەم توانرا تەشکیلاتی خۆیان دابمەزێننەوە و ڕۆژنامەی (ئەلشەعب)یشیان دەرکردەوە و پارتەکەیان لە ژێر ناوی پارتی کرێکارانی نوێ دامەزراندەوە.
(مەجدی ئەحمەد حسێن) سەرۆکی گشی پارتی کرێکارانی نوێ یە لە میسر یەو ھاوکات سەرنووسەری ڕۆژنامەکەشیانە.