Zana Natık Kerem
18 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2016
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، عەقید محەمەد جبووری رایگەیاند، دووەم رۆژی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ لە هەردوو میحوەری باشوور وباشووری رۆژهەڵات شارەكە، دەستی پێكردەوە و هێزەكانی سوپا لە پێشڕەویی دان.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو جبووری گوتی: "ئۆپەراسیۆنەكە زۆر نییە لە هەردوو میحوەرەكە دەستیپێكردووە كە یەكەمیان لە میحوەری گوێر بە ئاراستەی ناحیەی نەمروود باشووری رۆژهەڵاتی مووسڵ بەڕێوەدەچێت".
ئەفسەركە دەشڵێت، ئەو میحوەرە لەلایەن هێزەكانی فیرقەی نۆ بەڕێوەدەبڕێت.
ئەحمەد جبووری باسی لەوەیش كرد، میحوەری دووەم میحوەری باشووی شاری مووسڵە كە بە ئاراستەی گوندی تللول ناسر و كارگەی گۆگردی میشراق بەڕێوەدەچێت كە هێشتا لە ژێر دەستی تیرۆریستانی داعشدایە و هەروەها میحوەرەكە لە ئەستۆی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ دایە.
بەپێی زانیارییەكان لە ئێستادا لە دەورووبەری ناحیەی نەمروود شەڕی قورس لە نێوان هێزەكانی عێراق و تیرۆریستانی داعش دەگوزەرێت.