Nazlı Yüzbaşıoğlu,Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2018
دۆحه - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی دانیشتنێكی تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی هەژدەهەمین كۆڕبه‌ندی دۆحه‌دا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو له وه‌ڵامی پرسیاری، "ئه‌گه‌ر له ئایندهی سووریادا، تابلۆیه‌ك بێته ئاراوه ئه‌سه‌د-یشی تیادابێت، ئاسووده‌ده‌بن؟"دا گوتی:
"ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌نجامی بده‌ین، پێكهێنانی ده‌ستوورێكه بۆ ئه‌و وڵاته. پێویسته خۆیان ره‌شنووسی ده‌ستوورێك پێكبهێنن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و وڵاته بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌بكرێت و گوتی:
"پێویسته ئه‌م قۆناغه له‌ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بێت، گشتگیربێت. پێویسته هه‌مووان خاوه‌ن ماف بن. پێویسته هه‌موو سوورییه‌كان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه بگرێنه‌وه به‌و په‌نابه‌رانه‌ی له وڵاته‌كه‌ی من و وڵاتانی دیكه‌ش نیشته‌جێبوون له حه‌وت ساڵی رابردوودا.پێویسته هه‌ڵبژاردن دیموكراسی، شه‌فاف و متمانهپێكراوبێت. دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سوورییه‌كان بڕیارده‌ده‌ن كێ سووریا به‌ڕێوه‌ده‌بات".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د هه‌ڵبژێردرێته‌وه، توركیا كاری له‌گه‌ڵدا ده‌كات یان نا؟ مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له سووریا هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی و متمانه‌پێكراو ئه‌نجامبدرێت، ده‌كرێت هه‌مووان بابه‌تی كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د هه‌ڵبسه‌نگێنن.