Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
30 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و سێقۆڵی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، ئه‌لمار مهمهدیارۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان، هۆجا محه‌مه‌د عاسیف ئه‌نجام دا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كان، چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ هاوتاكانیدا كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی ساز كرد.
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ خۆی بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرکۆمارماندا گوتی 'لەمەودوا چەک نادرێتە یەپەگە'. ئێمە دەستوەرنادەینە کاروباری ناوخۆی ئەمریکا، بەڵام ئەگەر پنتاگۆن گوێ لە سەرۆکی خۆی نەگرێت، ئەوا ئەمە پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە. چونکە ئەو چەکانەی دەدرێت، هەڕەشەن بۆ سەر ئێمە، بەڵام ئەمەش کەمێک کاروباری ناوخۆی ئەمریکایە. دەبێت بەڵێنی سەرۆکی وڵاتێکی گرنگی وەک ئەمریکا جێبەجێ بکرێت. ئێمە وەک تورکیا زۆر گرنگی دەدەین بەمە. ئەو بەڵێنەی دەیدەین جێبەجێی دەکەین".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "وه‌ك چۆن پێشتر كاتێک مه‌ترسی رووی له كلیس یان ناوچه‌كه كرد بێ هیچ دوودڵییه‌ك له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراته‌وه چووینه ناوچه‌كه و له داعشمان پاككرده‌وه، هه‌ربه‌و شێوه‌یه هه‌ركاتێک له عه‌فرینه‌وه یان ناوچه‌یه‌كی دیكه‌وه مه‌ترسی روو له توركیا بكات بێ هیچ دوودڵییه‌ك ده‌چینه ناوی، ئه‌وێش له تیرۆریستان پاكده‌كه‌ینه‌وه. واتا وه‌ك سه‌ركۆمارمان گوتی ره‌نگه شه‌وێك له‌ناكاو بێین، بچین".
هاوکات جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی ئەوەی ترەمپ گوتبووی چەک نادرێتە یەپەگە رایگه‌یاند "موخاتەبی ئێمە کێیە؟ ئەو سەرۆکەیە کە نوێنەرایەتی ئەمریکا دەکات، ترەمپە. بەڕێز ترەمپ موخاتەبی ئێمەیە، پنتاگۆن موخاتەبی ترەمپە، بە شێوەیەکی راستەوخۆ موخاتەبی ئێمە نییە. ئێمە وەک حکوومەت لەگەڵ بەڕێز ترەمپدا موخاتەبین. ئێمە پێویستە رەنگدانەوەی گوتەکانی لەسەر ئەرزی واقع ببینین. بەڕێز ترەمپ ئەو قسەیەی کردووە و بەدڵنیاییەوە ئێمە چاودێریی ئەوە دەکەین کە لەسەر ئەرزی واقع چەک دەدرێت یان نا. ئێمە چاوەڕێین ئەو بەڵێنە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە''.