Dildar Baykan
24 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2020
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئێران له پلانیدایه هێرشی دیكه بكاته سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان له عێراق، رایگه‌یاند "پێشنیازێكی دۆستانه بۆ ئێران، ئه‌گه‌ر له عێراق ئه‌مریكییه‌ك بكوژرێت، ئێران به به‌رپرسیار ده‌زانین".
دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر بیری خسته‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممەی رابردوو له رێگای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌غدا و نووسیوویه‌تی "پێشبینی بكه‌ن ئه‌و مووشه‌كانه له كوێوه هاتوون؟ له ئێرانه‌وه. ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان له عێراق".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وێنه‌ی ئه‌و سێ مووشهكهیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ویستراوه ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بكرێن، به‌ڵام ئه‌نجامیان نه‌پێكاوه و نووسیوویه‌تی "پێشنیازێكی دۆستانه بۆ ئێران، ئه‌گه‌ر له عێراق ئه‌مریكییه‌ك بكوژرێت، ئێران به به‌رپرسیار ده‌زانین".
رۆژی یه‌كشه‌ممەی رابردوو، هه‌شت مووشه‌ك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كران.