Emre Aytekin
24 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نیووه، ٧٩ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، یه‌ك ملیۆن و ٧٣٧ هه‌زار و ٧٥١ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٧٩ ملیۆن و ٥٧ هه‌زار و ٦١٦ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
تا ئێستا ٥٥ ملیۆن و ٦٤٨ هه‌زار و ٩٣٧ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به جۆرێك تا ئێستا، ١٨ ملیۆن و ٩١٧ هه‌زار و ١٥٢ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.
به دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكاشدا، هیندستان به تۆماركردنی ١٠ ملیۆن و ١٢٣ هه‌زار و ٧٧٨ حاڵه‌ت له ریزی دووه‌مدا و به‌ڕازیل-یش به تۆماركردنی حه‌وت ملیۆن و ٣٦٦ هه‌زار و ٦٦٧ حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا لە ریزی سێیه‌مدا دێت.
له توركیاش دوو ملیۆن و ٨٢ هه‌زار و ٦١٠ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆماركراوه.