Islam Doğru,Zahir Sofuoğlu
17 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2025
نیویۆرک ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆڵاس مادورۆ دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجام بدات.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: "بزانین شتەکان چۆن دەڕۆن، ئەوان (ڤێنیزوێلا)، دەیانەوێت قسە بکەن".
ھەروەھا سەرۆکی لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا لەگەڵ کۆنگرێس گفتوگۆ لەسەر بژاردەی گونجاو سەبارەت بە ڤەنزوێلا دەکات، گوتی: "دەمانەوێت کۆنگرێس لەو بازنەدا بھێڵینەوە".
ڕاشیگەیاند: "تاکە شت کە نامەوێت بیکەن، دزەکردنی زانیارییە گرنگ و زۆر نھێنیەکانە کە دەزگاکانی وەک سوپا و ئاژانسی ھەواڵگریی ناوەندی (CIA)،دەخاتە مەترسییەوە".