Muhammed Bilal Kenasari,1 23
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی سارا ساندەرس، دەڵێت، "دوای ئەوەی رووبەڕووبوونەوەی داعش پێی نایە قۆناغێکی ترەوە، دەستمان کرد بە گەڕاندنەوەی سەربازانی ئەمریکا بۆ وڵات".
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو بەسەر داعشدا سەرکەوتوون، کە تاکە هۆکاری مانەوەیان بووە لە سووریا، ساندەرس لەو بارەیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
لە روونکردنەوەکەدا ساندەرس دەڵێت، "پێنج ساڵ لەمەوبەر داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر بەهێزبوو، ئێستا ئەمریکا بەسەر ئەو گرووپەدا زاڵ بووە کە خیلافەتی راگەیاندبوو".
ساندەرس ئاماژەی بەوەداوە کە سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە سووریا، مانای ئەوە نیە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆتایی هاتووەو دەڵێت، "دوای ئەوەی رووبەڕووبوونەوەی داعش پێی نایە قۆناغێکی ترەوە، دەستمان کرد بە گەڕاندنەوەی سەربازانی ئەمریکا بۆ وڵات".
ئەمڕۆ ترەمپ لە تویتەری خۆی نووسیبووی، "بەسەر داعشدا سەرکەوتوون کە تاکە هۆکاری مانەوەمان بوو لە سووریا".
میدیای ئەمریکی دەنگۆی ئەوەی بڵاو کردبوویەوە کە سوپای ئەمریکا، پلانی داڕشتووە نزیک بە دووهەزار سەربازەکەی خۆی لە سووریا بکشێنێتەوە.