Mücahit Oktay
12 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
نیویۆرک- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی دووچاربوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە نەخۆشخانە بوو، دوای چاکبوونەوەی لێدوانی بۆ کەناڵی فۆکس دا و باسی لەوە کرد کە لە ئێستادا، تەندروستی زۆر باشە و ئامادەی رکابەرییەکانی سەرۆکایەتییە.
واش چاوەڕوان دەکرێت رۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەنجامدانی میتینگێک سەردانی ویلایەتی فلۆریدا بکات و دواتریش رۆژانە لە یەک یان دوو ویلایەتی دیکە میتینگ ساز بکات.
دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا لە دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە بۆ یەکەمجار بەشداری چالاکییەکی جەماوەری کرد و گوتاری بۆ سەدان ئەمریکی دا.
شەوی یەک لەسەر دووی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ تووشبوونی خۆی و هاوسەرەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیاند و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، دوای سێ رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەی بەجێهێشت.