Ahmet Furkan Mercan,Muhammet Torunlu
06 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2025
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ داوای لە سەرۆک شارەوانیی ھەڵبژێردراوی شاری نیویۆرک، زۆرھران مامدانی کرد کە بە باشی لەگەڵیدا مامەڵە بکات و ڕایگەیاند کە زۆھران مامدانی سەرەتایەکی خراپی ھەبوو.
دۆنالد ترەمپ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی "FOX NEWS" گوتی: "دەبێت زۆھران مامدانی لەگەڵم باش بێت، چونکە من ئەو کەسەم کە دەبێت ڕازی بم بە زۆرێک لەو بابەتانەی کە ئاراستەی دەکرێن، جگە لەوەش زۆھران مامدانی دەستپێکردنەکەی خراپ بوو".
گوتیشی: "دەبێت زۆھران مامدانی ڕێز لە واشنتۆن بگرێت، چونکە ئەگەر ڕێزی لێ نەگیرێت ھیچ شانسی سەرکەوتنی نابێت و من دەمەوێت سەرۆک شارەوانیی نوێی شاری نیویۆرگ سەرکەوتوو بێت، چونکە من نیویۆرکم خۆشدەوێت".
زۆھران مامدانی تەمەن ٣٤ ساڵ کە کەسێکی موسڵمانە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانیی نیویۆرک سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بووە یەکەم موسڵمان کە ببێت بە سەرۆک شارەوانیی گەورەترین شاری ئەمریکا.