Zana Natık Kerem
17 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2019
واشنتۆن ــ AA
لە هەمبەر بنیاتنانی یەکەیەکی جوولەکەنشین بەناوی "ترەمپ"ەوە لە بەرزاییەکانی جۆلاندا، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سوپاسی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھوی کرد.
دوێنێ یەکشەممە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو بەردی بناغەی یەکەیەکی جوولەکەنشینی بەناوی "ترەمپ"ەوە لە بەرزاییەکانی جۆلاندا، دانا.
دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "سوپاسی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکەم و ئەوە شەرەفێکی گەورەیە بۆ من کە لە بەرزاییەکانی جۆلاندا، یەکەیەکی نیشتەجێبوون بەناوی منەوە بنیات دەنرێت".
پێشتر سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھۆ رایگەیاندبوو کە یەکەیەکی جوولەکەنشین لە بەرزاییەکانی جۆلاندا بەناوی ترەمپەوە بنیات دەنێت ئەویش وەک سوپاسگوزارییەک لە ھەمبەر ئەوەی کە ترەمپ لە مانگی ئاداری رابردوودا، سەروەریی ئیسرائیلی بەسەر بەرزاییەکانی جۆلان ناساندبوو.