Mohammed Baqi Hussein
03 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2016
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا ستێفان دیمیستۆرا رایگه‌یاند، "دانوستانه‌كانی جنێڤ ئه‌گه‌ری شكستهێنانی هه‌یه".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵی RTSی سویسری دیمیستۆرا وه‌بیریهێنایه‌وه كه دوو كۆنگره‌ی پێشووی جنێڤ بێ ئه‌نجام بوون و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش دانوستانه‌كان بێ ئه‌نجام بن، ئیدی ئومێدێك بۆ سووریا نامێنێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ شانده جیاجیاكاندا كۆده‌بێته‌وه و له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری شكست له‌مجاره‌شدا گوتی: "هه‌میشه له كه‌شێكدا كه لایه‌نه‌كان رقیان لهیهكتربێت و متامه‌نه به‌یه‌كتری نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ری شكستی دانوستانه‌كان هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت".