نیویۆرك
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، جۆن كیری و وەزیری دەرەوەی ئێران، جەواد زەڕیف بە مەبەستی بەشداری لە كۆبونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەكگرووەكان لە نیویۆرك بوو، كۆبوونەوە.
بەپێی سەرچاوەیەكی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرووەكانی ئەمریكا، كۆبوونەوەكە زیاتر لە نیو كاتژمێری خایاندووە و دوایین رەوشی دانوستانەكانی پرۆگرامی ناوەكی ئێران لەگەڵ وڵاتانی 5+1 تاوتوێ كرا.
كێری سەبارەت بە كۆبوونەوەكانی كە بڕیارە بە درێژەی حەفتە لە نیویۆرك بەردەوام بن گوتی: "كۆبوونەوەكان دەرفەتێكن بۆ بە دەستھێنانی پێشكەوتن لەم بابەتەدا و بۆ ئەمە تێدەكۆشین."
لە كۆبوونەوەكەدا جگە لە بابەتی دانوستانەكانی ئەتۆمی، گفتوگۆ لە سەر ھەرەشەی رێكخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلام لە عێراق و شام (داعش) كرا.