كابول
لە ئاكامی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای ئەفغانستان لە 24 كاتژمێری دواییدا دژی رێكخراوی تاڵیبان، 51 چەكداری ئەو رێكخراوە كوژران.
بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، لە ئاكامی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپا، لە ویلایەتەكانی قەندەهار، زابیل، لۆگەر، غەزنی و ھێلمەند، 51 چەكدار سەر بە رێكخراوی تاڵیبان كوژراون.
بەپێی ھەمان راگەیاندراو، 32 چەكداری دیكە بریندار بوونە و پێنج چەكداریش دەستگیر كراون و ژمارەیەكی زۆر مین كە لەلایەن ئەندامانی تاڵیبانەوە لە كەناری رێگاكان چێنرابوون پوچەڵ كراون.
لە بەرامبەر ئەو راگەیاندراوەدا، تاڵیبانیش رونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژە بەوە كراوە، كە زانیارییەكانی حكومەت لەمبارەوە لە راستییەوە دوورن و جەخت لەوەكرا، لە شارۆچكەی سەید سەر بە ویلاتەی وێردەك، پێنج ئۆتۆمبێڵی سەربازی ئاگریان تێبەردراوە و 19 سەرباز كوژراون.