ئەنتالیا
دەرھێنەری ئێرانی ئەسغەر فەرھادی توانی بەھۆی سیناریۆ بەھێزەکەی لە فیلمی (دابڕانێک)دا ئۆسکار بە دەست بھێنێ.
فەرھادی لە چاوپێکەوتنێکیدا گوتی "من لە فیلمەکانمدا پەیام ئاراستەی کەس ناکەم, ئەگەر وا بکەم فیلمەکانم بەھێز نابن, زۆرجار ڕاستییەکان دەبنە قوربانی پەیام لە فیلمەکاندا, من لە فیلمەکانمدا زیاتر باسی پەیوەندییەکان و تراژیدیای تاک یان خێزان دەکەم و تاقەتی فیلمی سیاسیم نییە."
لەبارەی سیناریۆ و دەرھێنانەوە گوتی "دەرھێنان کارێکی قورسترە, بەڵام سیناریۆ نووسین چێژبەخشە."
فەرھادی لە ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە, پێشتر بەھۆی فیلمی (ڕابردوو) خەڵاتی پڕتەقاڵی ئاڵتوونی لە ئەنتالیا بەدەست ھێنابوو, پاڵەوانی فیلمەکەش ژنەئەکتەری فەڕەنسی (بەرینس بیژۆ) بە باشترین ئەکتەری ساڵ دەستنیشان کرا.
بینەرانی فیلم لە ناوەندی ڕۆشنبیری ئەنتالیا پرسیاریان لەبارەی سینەمای تورکییەوە ئاراستەی ئەسغەری کرد، ئەویش گوتی "من لە سینەمای تورکیدا سەرسامم بە فیلمەکانی (نووری بیلگە) و (یلماز گوینەی)یشم زۆر خۆش دەوێ."