Abdullah Shukur
16 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە دوای ئەوەی حوسێن فەرەیدون برای سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی سزای پێ بژاردنی ئەو بڕە پارەیەی نەدا کە بەھۆی "تاوانەکانی دارایی" بەسەریدا سەپێنرابوو، دادگا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرد. .
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی میزان-ی ئێران، گوتەبێژی ئەنجوومەنی دادوەری ئێران، غولام حوسێن موحسینی ئیجی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەی خۆیدا رایگەیاند "سزای پێ بژاردنی پارە بەسەر برای سەرکۆماری ئێران، حوسێن فەرەیدون سەپێنراوە بەھۆی ئەنجامدانی تاوانی دارایی، بەڵام بەھۆی ئەوەی ناوبراو ئەو بڕە پارەی نەداوە، بۆیە بڕیاری دەستەبەرکردنی بۆ دەرچووە و رەوانەی زیندان کراوە".
موحسینی ئیجی ئاشکراشی کرد کە سزای زیندانییەکە کاتی نییە و فەرەیدون تەنھا لە ئەگەری بژاردنی سزاەکەی و پێدانی ئەو بڕە پارەیە بە حکوومەت، ئازاد دەکرێت.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی دادوەری راشیگەیاند کە ھیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەو بڕە پارەیە نییە کە وەک سزا بەسەر حوسێن فەرەیدوندا سەپێنراوە.