Orhan Onur Gemici
23 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2024
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دەزگای هەواگریی نیشتمانیی (میت) و ئاسایشدا، تیرۆریست باری لوسوبۆڤ کە لە پێکهاتەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە لە ڕووسیا کاری دەکرد، دەستگیرکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، لوسوبۆڤ دەوری لەو چالاکییانەدا هەبووە کە لە ڕووسیا، کازاخستان و ئەرمینیا و کەمپی مەخمووری ڕێکخراوەکە لە عێراق بۆ پروپاگەندەکردن بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە ئەنجامدراون.
ئاماژە بەوەیش کرا کە لوسوبۆڤ لەگەڵ ئەندامانی باڵای ڕێکخراوەکە پەیوەندی هەبووە و بەشداری لە کردەکانی ڕێکخراوەکەدا کردووە.
باری لوسوبۆڤ کە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە لەلایەن میتەوە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی میت و ئاسایشدا لە تورکیا دەستگیرکرا.
پاش گواستنەوەی بۆ دادگا لوسوبۆڤ فەرمانی بەند کردنی بۆ دەرکرا و گواسترایەوە بۆ گرتووخانە.