Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
23 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2024
قودس ــ AA
دوای ئەوەی بەھۆی ئاراستەکردنی مووشەک لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارەکە لێدرا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن تەل ئەبیب-ی بەجێھێشت.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەو کاتەی کە ئەنتۆنی بلینکن بەسەردانێک لە تەل ئەبیب ناوەڕاستی ئیسرائیل بوو، ژمارەیەک مووشەک لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە ئاراستەی شارەکە کرا.
بەھۆی ئاراستەکردنی مووشەکەکانەوە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەل ئەبیب لێدرا کە دواتر ئەنتۆنی بلینکن تەل ئەبیب-ی بەجێهێشت.
دوێنێ سێشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن بەسەردانێک گەیشتە تەل ئەبیب و دواتر لە قودسی ڕۆژئاوا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو کۆبووەوە.
ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە شەوی ڕابردوو ئەنتۆنی بلینکن لە میانی سەردانەکەی بۆ تەل ئەبیب چاوی بە سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق ھێرزۆگ و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یۆواڤ گالانت کەسوکاری بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەکان لە کەرتی غەززە کەوتووە.
پێشیر حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندبوو کە بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک، بنکەی گلیلۆت سەربە یەکەی ھەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیلیان لە دەوروبەری تەل ئەبیب بۆردومان کردووە.