Zana Natık Kerem
09 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2018
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لە میانی ھەڵمەتێکدا کە شەوی رابردو لە کەناری رۆژئاوا ئەنجامداوە، حەوت ھاووڵاتی فەڵەستینی دەستگیرکردووە.
لە راگەیاندراوێکدا سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو حەوت ھاووڵاتییە فەڵەستینییەی بە گومانی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی لە کەناری رۆژئاوا دەستگیرکردووە.
سوپای ئیسرائیل لە راگەیاندراوەکەدا باسی لەوەشکردووە کە دەستگیرکراوەکان بە مەبەستی لێکۆڵينەوە رەوانەی بنکەکانی ئەمنی کراون.
ناوە ناوە سوپای ئیسرائیل لە کاتەکانی شەودا، ھەڵمەت لە کەناری رۆژئاوا ئەنجامدەدەن و بەتۆمەتی جۆراوجۆر ھاووڵاتییانی فەڵەستینی دەستگیر دەکەن.
بە پێی داتاکانی فەڵەستین، ژمارەی بەندکراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیلدا، گەیشتووەتە شەش ھەزارو ٥٠٠ کەس کە لە نێویاندا، ٣٥٠ منداڵ، ٦٢ ئافرەت ھەروەھا شەش ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەڵەستین ھەیە، ھەروەھا لەو ژمارەیە ٥٠٠ بەندکراو بە دەستگیرکردنی کارگێڕی بە بێ دادگاییکردن، بەندکراون، جگە لەوەش ھەزار ٨٠٠یان نەخۆشن کە پێویستیان بە چارەسەری بە پەلەی پزیشکی ھەیە.