Emel Öz Gözellik,1 23
15 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگری ئەمریکا، جێمس ماتیس رایگەیاند کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و هەڕەشەکانی دیکەی تیرۆر.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، جێمس ماتیس و وەزیری بەرگری تورکیا، نورەددین جانیکلی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ناتۆ لە بەلجیکا کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر پەیوەندییە دێرینەکانی هەردوو وڵات کردەوە لە بواری بەرگریدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، جێمس ماتیس سوپاسی تورکیای کردووە بۆ رۆڵگێرانی ئەو وڵاتە لە سوود گەیاندن بە ئاسایشی نێودەوڵەتی و بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
جێمس ماتیس جەختی لەوە کردۆتەوە کە هەست بە هەڕەشەکانی سەر تورکیا دەکەن و رایگەیاند کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و هەڕەشەکانی دیکەی تیرۆر.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی پنتاگۆندا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی ماتیس و جانیکلی رێککەوتن لەسەر پتەوکردنی هەماهەنگییەکان لە بواری بەرگری و بەردەوامیدان بە چالاکییەکانی بەرگری و گفتوگۆکان.