Ramal Mahmood
06 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2016
راگەیەنراوی کۆتایی لووتكهی جی٢٠
- بڕیاری دانانی بەرنامەی کار درا تا کۆتایی ئەمساڵ بەمەبەستی ئازادکردن و ئاسانکردنی بازرگانیی و وەبەرهێنانی جیهانیی
- بەردەوامبوونی چاکسازیی پێکهاتەیی کە گرنگییەکی زۆری هەیە لە فراوانبوونی ئابوورییەکی بەهێز و سەقامگیر.
- بەپێویستیان زانرا سنووردارکردن لە داواکاریی و خواستدا کۆتایی پێبێت و هەلومەرجی مامناوەند و درێژ ماوە لەبواری بەرهەمهێناندا بڕەخسێنرێت.
- داوایان لەهەموو وڵاتان کرد پابەند بن بەو پەیمانانەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر داویانن.
راگەیەنراوی کۆتایی 11هەمین کۆبوونەوەی لووتكهی سهركردهكانی جی20 کە لە شاری هانگژۆی چین ئەنجام درا، بڵاوکرایەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەنوێنەرایەتی تورکیا بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کردووە. تیشکیشی خستووەتە سەر بووژاندنەوە و گەشەپێدانی بارزگانیی نێودەوڵەتیی، نەهێشتنی هەژاریی و نەداریی، گەشەپێدانی جیهان بە شێوەی گشتگیر و درێژخایەن، فراوانکردنی گەشەی ئابووری هاوچەرخ، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە هاوبەشی و زیادکردنی خزمەتگووزارییەکان.
- مۆدێلێکی هاوچەرخی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی
وڵاتانی جی٢٠ ئاماژەیان داوە بە گرنگیی بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاریی وەبەرهێنان و بازرگانیی نێودەوڵەتی لەرێگەی مۆدێلێکی هاوچەرخی گەشەپێدانی نێودەوڵەتییەوە، دەستەبەرکردنی ژێرخانی تەکنیکیی بۆ ئەو وڵاتانەی لە قۆناغی گەشەسەندندان و هاوکارییکردنیان لەرووی سەرمایەی مرۆیی و وزەوە.
راگەیەراوەکە جەختی لەسەر ئەوە کردووتەوە کە وڵاتانی ئەندامی جی٢٠ هاوڕان لەبارەی ئازادکردن و ئاسانکردنی بازرگانیی و وەبەرهێنانی جیهانیی. لەوبارەیەشەوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەرنامەی کار دادەنێن و بۆ جێبەجێکردن و بەمەبەستی ئەنجامدانیشی بانگهێشتی رێکخراوە بازرگانییە پەیوەندیدارەکان دەکەن.
لە راگەیەراوەکەدا باس لە هەنگاونان بەرەو نەخشە رێگەی "نەهێشتنی هەژاریی و نەداریی لە سەر ئاستی جیهان تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠" بە سەرۆکایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە.
- چاکسازی پێکهاتەیی
راگەیەنراوی کۆتایی جی٢٠ باسی گرنگی بەردەوامبوونی چاکسازی پێکهاتەیی کردووە لە لووتکەکەدا کە گرنگی زۆری بۆ فراوانبوونی ئابوورییەکی بەهێز و سەقامگیر هەیە، لەسەرەتادا چاکسازیی پێکهاتەیی لە نۆ خاڵدا ریزکراوە:
١. بووژاندنەوەی بازرگانی و وەبەرهێنانی نێودەوڵەتیی
٢. بە هاندانی چاکسازییەکان، سوودوەرگرتن لەبواری پەروەدە و تواناکان
٣. هاندانی نوێگەریی
٤. باشترکردنی ژێرخان
٥، پشتگیرییکردنی چاکسازییە ئابوورییەکان
٦. پشتیگیرکردنی کێبڕکێ و باشترکردنی رەوشی بازرگانیی
٧. بەهێزکردن و باشترکردنی سیستەمی ئابووریی و دارایی
٧. بەهێزکردن و بەردوامیدان بە پاراستنی ژینگە
٩. پشتگیریکردنی گەشەپێدانی گشتگیر
- کشانەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا
راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەداوە کە جیابوونەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا ئابووری جیهان بەرەو نادیاریی دەبات. جەختیشی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی پێویستە وڵاتانی ئەندامی جی٢٠ بە باشی خۆیان ئامادەبکەن بۆهەر پێشهاتێک کە بەهۆی کشانەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا لەسەر ئابووریی جیهان روودەدات. داواش لە بریتانیا دەکەن بۆ هەماهەنگی و هاریکار بێت لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا.
- رووبەرووبوونەوەی جهیانیی دژی تیرۆر
راگەیەنراوەکە تیشکی خستووەتە سەر رووبەڕووبوونەوەی هاوبەش دژی تیرۆر، کە لە هەر شوێنێک هێرشی تیرۆریستی ئەنجامبدرێت دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە سەرچاوەی ئابووریی و ژێرخان. بەپێویستیشی زانیوە هەموو وڵاتان بە کردار بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە نێو خۆیاندا زانیاریی بگۆرنەوە، دەست بەسەر سەروەت و سامانی تیرۆریستاندا بگرن و سزای پێویستیشیان بدەن.