Hemın Othman Mohammed
06 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2016
ریاز - AA
وه‌زیری ناوخۆی سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن نایف، حكوومه‌تی تارانی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی رێگریی له حاجیانی وڵاتەکی كردووه فه‌رزه‌ی حه‌ج به‌جێبهێنن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعوودیه SPA، له میانه‌ی به‌شدارییكردنی له رێوڕه‌سمی گواستنه‌وه‌ی تیمی ئه‌منییدا كه ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشیان پێده‌سپێردرێت له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی فه‌ریزه‌ی حه‌جدا، شازاده محه‌مه‌د، له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا رایگه‌یاندووه: ئێران هه‌وڵیداوه فه‌ریزه‌ی حه‌ج به سیاسی بكات، نه‌ریتی ئیسلامی بشێوێنێت و حاجیان هانبدات دۆخی ئه‌منیی پێشێلبكهن.
شازاده محه‌مه‌د جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه سوورن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و كردەوانهی ئامانجی فه‌ریزه‌ی حه‌ج تێده‌په‌ڕێنن و زیان به ئاسایشی حاجیان ده‌گه‌یه‌نن، گوتیشی: "رێگه به ئێران یان هیچ وڵاتێكی دیكه ناده‌ین، كێشه بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌ج درووستبكات".
وه‌زیری ناوخۆی سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن نایف، ئه‌و هه‌واڵانه‌شی به‌درۆخسته‌وه كه له راگه‌یاندنه‌كانی ئێران‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن کە سعوودیه رێگریی له حاجیانی ئێرانی كردووه، لەوبارەیەشەوە گوتی: "بۆ زانیارییتان هه‌موو ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی سعوودیە بۆ حاجیانی دیكه‌ی ده‌سته‌به‌ركردووه، هەمان ئاسانکاریی بۆ حاجیانی ئێرانیش دابینكردووه".