Mehmet Akif Turan
27 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2022
تونس - AA
لە پێنج ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاساییدا لە تونس، ٩٧ کۆچبەری نایاسایی رزگار کران.
گوتەبێژی ئیدارەی پاسەوانانی نیشتمانیی تونس، حوسامەددین جیبالی لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە، ئەوەی خستووەتەڕوو کە، لە شاری سافاکسی باشووری تونس، پێنج ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی ئەنجامدراوە و تیایدا ٩٧ کۆچبەر رزگار کراون.
حوسامەددین جیبالی لە راگەیەندراوهكهدا نووسیوویەتی: "هێزە ئەمنییەکان لە شەوانی سێشەممە و چوارشەممەدا پێنج ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە و شەش هاووڵاتیی تونسی و ٩١ هاووڵاتیی وڵاتانی ئەفریقایان رزگارکردووە کە ویستوویانە بە رێگای نایاسایی خۆیان بگەیەننە ئەورووپا".
جیبالی ئەوەشی ئاشکراکردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیراوە بەسەر دوو بەلەم و بڕێک پارەدا.
جێی ئاماژەیە وڵاتانی لیبیا و تونس کە دەکەونە کەناری دەریای ناوەڕاست لە باکووری کیشوەری ئەفریقا، وەک دەروازەیەک بەرەو گەیشتنە ئەورووپا لەلایەن کۆچبەرانەوە لێیان دەڕوانرێت و ساڵانە هەزاران کۆچبەری نایاسایی بە ئومیدی گەیشتن بە ئەورووپا ئەو رێگایە دهگرنه بهر.