Mücahit Aydemir
27 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2022
قودس – AA
له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌فربارینه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ قودسی گرته‌وه، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌نێو به‌فردا چوونه مزگه‌وتی ئه‌قسا.
ئه‌م به‌فربارینه‌ی كه تا به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو، كاریگه‌ری كرده سه‌ر ته‌واوی فه‌ڵه‌ستین به قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو و شاره‌كانی رامه‌ڵڵا و نابلوس-یشه‌وه له كه‌ناری رۆژئاوا.
قودسییهكان كه به ده‌گمه‌ن به‌فر له شاره‌كه‌یان ده‌بارێت و هه‌ر زووش ده‌توێته‌وه، سپیپۆشینی شاره‌كه‌یان به ده‌رفه‌ت زانی و بۆ شه‌ڕه‌به‌فر روویان كرده مزگه‌وتی ئه‌قسا.
منداڵانیش شێرەبهفرینهیان له حه‌وشه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسادا دروست كرد.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ باران بارین جێگای ئه‌و به‌فره بگرێته‌وه كه به درێژایی شه‌و له قودسی رۆژهه‌ڵات ده‌باری.
له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌فربارینه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ قودسی گرته‌وه، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌نێو به‌فردا چوونه مزگه‌وتی ئه‌قسا.