Mohammed Baqi Hussein
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2016
سیناتۆری ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆن مه‌كین، وتارێكی له‌ژێر ناونیشانی "له سووریا پێكهاتهیهكمان هه‌یه، به‌ڵام هیچ كارێكمان بۆ ئه‌نجامنه‌دراوه" بۆ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست نووسیوه و تێیدا له‌باره‌ی حه‌له‌ب و سووریاوه ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما كردووه.
مه‌كین باسی له‌وه كردووه كه ئه‌سه‌د به‌هاوكاریی رووسیا و ئێران له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا كۆمه‌ڵكوژیی زۆری ئه‌نجامداوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كۆنترۆڵكردنی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، شكستی ئۆباما بووه له سیاسیه‌تی سووریادا.
- "هیچ كارێكی بۆ حه‌له‌ب ئه‌نجامنه‌دا"
مه‌كین له‌وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "سه‌رۆك ئۆباما باس له به‌رپرسیارێتیی ته‌ماشاكردنی نادادپه‌روه‌ری ده‌كات، به‌ڵام هیچ كارێكی بۆ حه‌له‌ب ئه‌نجامنه‌دا. ته‌نها بووینه ته‌ماشاكه‌ری به‌كارهێنانی بۆمبی زیره‌ك كه ژن و منداڵ و نه‌خۆشخانه و فڕنه‌كانی حه‌له‌بیان ده‌كرده ئامانج و بۆمبی به‌رمیلی به‌سه‌ر دانیشتوانی شاره‌كه‌دا دهبارێنرا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دۆخی حه‌له‌ب روواندا و سارای بۆسنای وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه و جیهان له‌به‌رانبه‌ریدا هیچ كارێكی ئه‌نجامنه‌داوه. ئه‌و دۆخه‌شی به دۆخێكی "داڕمانی ئه‌خلاق" و "شه‌رمه‌زاریی بێ كۆتا" ناوبردووه.