Muhammet Ali Kemal
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2016
فڕۆکەیەکی سەربە وەزارەتی بەرگریی رووسیا لەجۆری Tu-154 کە لەشاری سۆچییەوە بە 91 سەرنشینەوە فڕیبوو، لەسەر دەریای رەش کەوتە خوارەوە.
ئاژانسی تاس لەهەواڵێکدا بە پشتبەستن بەژمارەیەک سەرچاوەی ئەمنیی شاری سۆچی، بڵاوی کردەوە کە فڕۆکەکە لەسەر دەریای رەش کەوتووەتە خوارەوە. لەهەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پارچە تێکشکاوەکانی فڕۆکەکە لە دووری 6 کیلۆمەتر لە کەناراوەکان بینراون.
بەپێی روونکردنەوەیەکیش کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکەکە لە جۆری Tu-154 بووە و لەشاری سۆچییەوە فڕیووە و ویستوویەتی بەرەو بنکەیەکی ئاسمانیی لە بنکەی سەربازی حمێمیم رۆژئاوای سووریا بچێت، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم لە فڕین لەسیستمی چاودێرییدا نەماوە و ونبووە.
وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە گەڕان بەدوای پارچە تێکشکاوەکانی ئەو فڕۆکەیەدا کە 91 سەرنشینی تێدابووە، دەستیپێکردووە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لەمیدیاکانی رووسیادا بڵاوکراونەتەوە، لەناو فڕۆکەکەدا سەربازی رووسی، کۆرسی گۆرانی و میوزیمی سوپای سوور و رۆژنامەوانان هەبوون.