Muhammet Ali Kemal
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2019
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا-ئێران‌دا، كلیلی پێشهاته ئه‌رێنییه‌كان له ده‌ست واشنتۆن دایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش پێویسته سه‌ره‌تا سزاكان هه‌ڵبگیرێن.
حه‌سه‌ن روحانی له تارانی پایته‌خت له رێوره‌سمێكدا سه‌باره‌ت به ١١٠ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له ٣١ پارێزگا، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
سه‌ركۆماری ئێران داوای له ئه‌مریكا كرد بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و ئه‌و رێگه‌یه‌ی گرتوویه‌تییه به‌ر بیگۆڕێت و گوتی: "له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له‌یه‌كتر، پێویسته دان به شۆڕشهكهماندا بنێن و به گه‌ڕانه‌وه له هه‌ڵه‌كان، سیستمی به‌ڕێوه‌بردنمان به فه‌رمی قبوڵ بكه‌ن. تا ئه‌و كاته‌ی كه سزاكان كۆتایی پێ نه‌هێنن و ئه‌و رێگه هه‌ڵه‌یه‌ی گرتوویانه به‌ری نه‌ده‌ن، هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی ئه‌رێنی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا نابینین. كلیلی پێشهاته ئه‌رێنییه‌كان له ده‌ست واشنتۆن دایه".
حه‌سه‌ن روحانی باسی له‌وه‌كرد كاتێك حكوومه‌تیان گرتووه‌ته ده‌ست، سیاسه‌تیان به ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندی زیاتر له‌گه‌ڵ جیهاندا داڕشتووه و له میانی ساڵانی رابردووش‌دا، هه‌میشه له‌م روانگه‌یه‌وه هه‌نگاویان هاویشتووه.
- "به‌دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشهكانهوهین نه‌ك وێنه‌گرتن"
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت وێنه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی بگرێت، ئه‌وا بێ كشاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سزاكان و رێزگرتن له مافه‌كانی ئێران، ئه‌مه مه‌حاڵه. به فۆتۆشۆپ رێگه‌ی تێده‌چێت، به‌ڵام له راستییدا مه‌حاڵه. ئه‌گه‌ر بێت و سزاكان بكشێننه‌وه، ئه‌وا دۆخی نوێ دێته ئاراوه. ئێمه به‌دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشهكانهوهین نه‌ك وێنه گرتن".
حه‌سه‌ن روحانی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی جیهاندا دانوستانیان كردووه و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ری و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌توانن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران‌دا له‌سه‌ر مێزی دیالۆگ دابنیشن، به‌ڵام هه‌ر هه‌نگاوێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا كه سزای سه‌پاندووه، به "تۆبه" ده‌ست پێ ده‌كات.
- داواكاریی "هه‌نگاوی یه‌كه‌م بهاوێژن" له ئه‌مریكا
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە ئه‌مریكا چی ده‌ڵێت با بڵێت ئه‌وان بۆمبی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م ناهێنن و باوه‌ڕی ئێران به‌نده له‌سه‌ر چه‌كی نۆرماڵ و رایگه‌یاند "به‌پێی ره‌وشتمان، باوه‌ڕمان و بڕیاره نیشتمانییه‌كانمان، بۆمبی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م ناهێنین. ئه‌گه‌ر نیگهرانییهكانتان ته‌نها ئه‌مه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سه‌رڕاستن، ئه‌وا ئه‌م نیگه‌رانییه‌تان ره‌ویوه‌ته‌وه. كه‌وایه هه‌نگاوی یه‌كه‌م بهاوێژن. به‌بێ ئه‌م هه‌نگاوه، كلیله‌كه ناكرێته‌وه. ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌نجامبدرێت، گه‌ڕانه‌وه‌یه له سزاكان".
حه‌سه‌ن روحانی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا سزاكان هه‌ڵگرێت، دۆخه‌كه ده‌گۆڕێت و ئه‌وانیش به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران هه‌نگاو ده‌نێن.