Mehmet Alaca
19 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2022
تۆرۆنتۆ - AA
لە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لە تۆرۆنتۆ پایتەختی کەنەدا، پێنج کەس کوژران، هەروەها ئەو کەسەی کە تەقەی کردووە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.
پۆلیسی ناوچەی یۆرک بڵاوی کردەوە کە رووداوێکی تەقەکردن لە باڵەخانەیەکی ناوچەی ئۆنتاریۆ روویداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە رووداوەکەدا، پێنج کەس کوژراون، هەروەها ئەو کەسەی کە تەقەی کردووە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کەسێکی دیکە لەلایەن ئەو کەسەی کە تەقەی کردووە پێکراوە و بریندارە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
پۆلیس بەردەوامە لەسەر لێکۆڵینەوەکانی و هێشتا ناسنامەی ئەو کەسەی کە تەقەی کردووە نەدۆزیوەتەوە کە ئاخۆ دانیشتوانی باڵەخانەکەیە یان نا.
رووداوی تەقەکردن لە کەنەدا بە کەمی بەدیدەکرێت و بۆ ماوەی ساڵانێکی زۆر تۆرۆنتۆ شانازی بەوە دەکرد کە یەکێک بوو لە ئارامترین شارەکانی جیهان.