Emre Gürkan Abay,Ramal Abdullah Mahmood
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
مۆسكۆ – AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ریابكۆڤ هۆشداریدا له ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ڤێنیزوێلا و رایگه‌یاند "هه‌نگاوێكی له‌مجۆره كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه. ڤێنیزوێلا هاوبه‌شی ستراتیجیمانه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه".
له‌باره‌ی دان نان به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ وه‌ك "سه‌رۆكی كاتی" له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ریابكۆڤ گوتی: "ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه به پاساوی جۆراوجۆر گوشاره‌كانیان بۆسه‌ر ڤێنیزوێلا توند كردووە. ده‌بێت چاودێری ئه‌وه بكه‌ین كه ناكۆكییه‌كان له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ره‌و قوڵبوونه‌وه ده‌چن".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ریابكۆڤ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه وڵاته‌كه‌ی كۆتایی به هه‌ماهه‌نگی ناهێنێت له‌گه‌ڵ ڤێنیزوێلا و گوتی: "ڤێنیزوێلا هاوبه‌شی ستراتیجیمانه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ ڤێنیزوێلا به‌یه‌كه‌وه بنه‌مای سه‌روه‌ری و ده‌ستوه‌رنه‌دانه كاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته ده‌پارێزین".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ڤێنیزوێلا ناوبراو گوتی: "هۆشداری ده‌ده‌ین به ئه‌مریكا له ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له ڤێنیزوێلا، هه‌نگاوێكی له‌مجۆره كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا و سه‌رکردەی ئۆپۆزسیۆن له‌و وڵاته، خوان گوایدۆ رایگه‌یاندووه كه كۆتایی به حكوومه‌تی سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ هێناوه و خۆیشی وه‌ك "سه‌رۆكی كاتی" راگه‌یاند.
دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دانی نا به گوایدۆ وه‌ك "سه‌رۆكی كاتی" ڤێنیزوێلا .