Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2016
رامه‌ڵڵا - AA
سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس له‌باره‌ی پێشنیاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین-ئیسرائیل رایگه‌یاند، فه‌ڵه‌ستین ئاماده‌یه سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دانوستانی ئاشتی ده‌ست پێبكاته‌وه.
سكرتێری گشتیی رێكخراوی رزگاری فه‌ڵه‌ستین سائیب عوره‌یقات له‌ناوه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی رێکخراوەکە له رامه‌ڵڵا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازدا و راگەیەنراوێکی مه‌حمود عه‌باسی خوێنده‌وه.
عه‌باس له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بونیاتنانی نشینگه‌ی جولەکەکان رابگرێت و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا واژوو كراوه جێبه‌جێ بكات، ئاماده‌ین سه‌رله‌نوێ دانوستانی ئاشتی ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه."
عه‌باس راشیگه‌یاندووه كه ئه‌وان پابه‌ندی هه‌موو یاسا و بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بن به دواین بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستان و نووسیویه‌تی: "خاوه‌نی بیروباوه‌ڕی ته‌واوین له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به داگیركاریی ئیسرائیل له خاكی فه‌ڵه‌ستیندا و دامه‌زراندنی دەوڵەتێکی فه‌ڵه‌ستینی كه پایته‌خته‌كه‌ی قودسی رۆژههڵاتبێت."
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، فه‌ڵه‌ستین و فەڕەنسا به‌رده‌وامن له هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی قۆناغی ئاشتی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری دوێنێ رایگه‌یاند، دامەزراندنی دوو ده‌وڵه‌ت تاكه چاره‌سه‌ری دادپه‌روه‌رانه و بنه‌ڕه‌تیی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین-ئیسرائیله و گوتی: "ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ته‌وه بوو، ئێمه‌ش له‌به‌رئه‌وه پشتگیریمان كرد".