Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
عوممان چووە ریزی وڵاتانی ئەندام لە "ھاوپەیمانێتیی ئیسلامی دژی تیرۆر" کە سعوودیە سەرۆکایەتی دەکات.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵیی سعوودی SPA، وەزیری بەرگری عوممان، بەدر بن سەید ئەلبوسەیدی لەپەیامێکیدا کە بۆ وەزیری بەگری سعوودیە و شازادەی جێنشینی سعوودیە محەمەد بن سەلمانی ناردووە، وڵاتەکەی بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەشداری "ھاوپەیمانێتیی ئیسلامی دژی تیرۆر" دەکات.
شازادەی سعوودیەش ھەنگاوەکەی عوممانی بەرز نرخاندووە و ستایشی حکوومەتی ئەو وڵاتەی کردووە بۆ پشتگیریی سعوودیە کە پێشڕەوی ھاوپەیمانێتییەکە دەکات.
لەھەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە عوممان ٤١ەمین وڵاتە بەشداریی لە ھاوپەیمانێتییەکەدا کردووە.
بە بەشداریی ٣٤ وڵات، سعوودیە لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥دا "ھاوپەیمانێتیی ئیسلامی دژی تیرۆر"ی پێکھێنا کە ناوەندی بڕیاردانی لە ریازی پایتەختی سعوودیەیە.