Emre Gürkan Abay,Mohammed Baqi Hussein
26 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2018
سان پێترسبۆرگ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند "به بەکارھێنانی رێگاکانی گوشار خستنەسەر بەڕێز ئەردۆغان زۆر ئەستەمە ئەنجام به‌ده‌ستبێت. بەپێچەوانەوە ئەمە ئەردۆغان بوێرتر دەکات".
لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی سان پێترسبۆرگ، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پێشوازی لە بەڕێوەبەرانی ئاژانسه هه‌واڵیه دیاره‌كانی جیھانی كرد.
له‌و دیداره‌دا جێگری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەخشی گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، مەتین موتانئۆغڵو بەشداری کرد.
پوتین به سوپاسكردنی بەڕێوەبەرانی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كان، به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستی به گوتاره‌كه‌ی كرد و، رایگه‌یاند "ئیدی ئه‌م كۆبوونهوانهمان بوونه‌ته نه‌ریت. له سایه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانماندا چانسی ئه‌وه‌م هه‌یه لێدوان له‌سه‌ر روونكردنه‌وه گرنك و بنه‌ڕه‌تییه‌كان بده‌م له‌باره‌ی هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر بابه‌ته تایبه‌ته‌كان".
پوتین ره‌خنه‌ی له‌و رێگایانه‌ی فشار گرت كه له هه‌ندێک سه‌رده‌مدا به‌رامبه‌ر رووسیا و توركیا به‌كارهاتووه، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌ربه‌ست دروستكردن له‌به‌رده‌م رێككه‌وتنی فڕۆشتنی F-35 به توركیا و، گوتی: "ئامڕازه‌كانی گوشار تا دێت زیاتر وڵات ده‌گرێته‌وه. ئێستاش له‌باره‌ی كرینی سیستمی S-400ی ئێمه‌وه. له راستیدا ئه‌وه زۆر نامۆیه. به‌بێ گه‌وره‌كردن و پیاهه‌ڵدان ده‌یڵێم كه توركیا وه‌ک ئه‌ندامێكی ناتۆ به سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانیی بڕیاری کڕینی باشترین و پێشکەوتووترین سیستەمی جیھانی داوە. چی بووه؟ ئایا ئه‌وه تاوانه؟".
پوتین ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه چەکیان بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ناتۆ ده‌سته‌به‌ركردووه، به‌تایبه‌تی سیستمی بەرگری S-300یان راده‌ستی یۆنان كردووه و، گوتی: "تێناگه‌م له پرسی گوشار خستنەسەر تورکیا. به‌دڵنیاییه‌وه ئەوه هه‌ڵوێستێكی دادپەروەرانە نییە بەرامبەر تورکیا".
پوتین باسی له هه‌وڵه‌كانی توركیا كرد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی و، گوتی: "تورکیا مافی خۆیەتی بژاردەی هه‌بێت له‌و باره‌یه‌وه. له نرخ و کوالیتی بكۆڵێته‌وه و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی لەبەرچاو بگرێت. چ وڵاتێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌وڵی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ سنوورداربكات كه ئاماده‌یه بۆ كڕینی به‌رهه‌مێک له‌باره‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی زۆر هه‌ستیاره؟ به‌رای من ئه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتێكی توندڕه‌وانه‌یه".
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، تاوتوێی به‌رهه‌می هاوبه‌شیان كردووه له پیشه‌سازی به‌رگریدا.
پوتین ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌بواری پیشه‌سازیی به‌رگریی له‌گه‌ڵ چین و هیندستاندا هه‌ماهه‌نگیی زۆریان هه‌یه و گوتی "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ كڕینی چه‌ک له چین و هیندستانه‌وه قه‌ده‌غه بكرێت، ره‌نگه سبه‌ی به‌ته‌واوی پڕچه‌ككردن قه‌ده‌غه بكرێـت. كه‌واته با هه‌موومان چه‌ک دابنێین. وه‌بیرتان ده‌هێنمه‌وه بوودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مریكا 700 ملیار دۆلاره و له‌جیهاندا ركابه‌ری نییه. ئه‌گه‌ر هه‌موو بوودجه‌كانی به‌رگریی جیهان كۆبكه‌یته‌وه، هێشتا ناگاته بوودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مریكا".
پوتین جه‌ختی له گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا كرده‌وه و گوتی،"بێگومان پێویستمان به په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و دۆستانه هه‌یه. ئه‌وه‌نده‌ی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان بناسم، زۆر سه‌خته كه‌سێک بتوانێت به به‌كارهێنانی فشار ئه‌نجامێكی لێ به‌ده‌ستبهێنێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه به‌ڕێز ئه‌ردۆغان زیاتر بوێردهكات و له له‌به‌رچاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، درێخی ناكات".
هه‌روه‌ها پوتین باسی له به‌كارهێنانی دراوی نیشتمانی كرد له بازرگانیی نێوان رووسیا و توركیادا و گوتی،"هاوبه‌شه ئه‌مریكییه‌كانمان له‌به‌كارهێنانی دۆلاردا، هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژیی گه‌وره ده‌كه‌ن. چونكه تا ئه‌مڕۆ هه‌موو جیهان متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به دۆلار هه‌بوو وه‌ك دراوێك بۆ پاشه‌كه‌وت. ئێستا چی ده‌بێت؟ چه‌ندین وڵاتی جیهان رێگری له به‌كارهێنانی دۆلار ده‌كات و هه‌وڵی خۆڕزگاركردن ده‌دات له‌و دراوه".
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین گوتیشی "متمانه به‌رانبه‌ر دۆلار لاوازبووه به‌هۆی تاكتیكه‌كانی حكوومه‌تی ئهمركیاوه. به‌بۆچوونی من، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژیی گه‌وره‌یه. بێگومان رێگای رزگاربوونیش له‌مه به‌كارهێنانی دراوی نیشتمانییه. له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ چین ده‌ستپێده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ ئازادبوونی دراوی یوێندا، له‌جیهاندا زیاتر به‌كاردێت و ده‌بێته یه‌كێك له دراوه‌كانی پاشه‌كه‌وت. له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیشدا هه‌نگاوی بۆ نراوه. ئه‌م هه‌وڵانه بۆ دراوی دیكه‌ی پاشه‌كه‌وتكردن له‌جیهاندا به‌رده‌وامده‌بێت. به‌ڵام ئومێده‌وارم ئه‌مریكا د‌رك به‌مه بكات و ده‌ست به راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی بكات".